گەر بە چاوێکى وردبینانە و بە ئینسافانە بیرێک لەم بوونەوەرە جوانە بکەینەوە و بە دەوروبەرى خۆماندا بڕوانین و سەیرێکى ئاقڵانە بەلاشەو گیانى خۆماندا بکەین، بۆمان دەردەکەوێت کە ئەم بوونەوەرە و ئەم ژیانە بەهەموو شتەکانیەوە بۆ رەزامەندى ئێمە لەلایەن خواى گەورەو بەدیهێنەر دروست کراوە.
هەموو ڕۆژآ تیشکى (خۆر) لێمان دەدات و وزە و بەرگێکى نوێ بەژیان دەبەخشآ کارى خۆیمان بۆ دەکات، هەموو ڕۆژآ دەبینى لەخوڵانەوەدایە و جووڵە دەکات .. تۆ پرسیارێکت لە خۆت نەکردووە گەر نیعمەتى خۆر نەمێنآ و کارى خۆى نەکات و لە وزە بەخشى بوەستآ ژیانى من و تۆچى بەسەردێت؟ خواى گەورە دەفەرمووێت ( والشمس تجری لمستقر لها ذلک تقدیر العزیز العلیم) بیرکردنەوە لە نیعمەتەکانى خواى گەورە هزرو بیرمان دەهەژێنآ لەبەستەڵەکى سستبوون و خۆ گێل کردنى بێژمار (وان تعدوا نعمە الله لاتحێوها...)واتە ئەگەربێتوو نیعمەتەکانى خواى گەورە بژمێرن، بۆتان نایەتە ژماردن چونکە نیعمەت و بەخششەکانى لەرادەبەدەرزۆر وبێژمارن ..
ئەى ئاسمانەکان نەبۆتە چەترآ بۆ پاراستنى تۆ؟ ئەى ئەم ئەرزەى کەلەسەرى دەژیت هەمووى گونجاو نی یە بۆتۆى بەندە ؟! لە خۆراک و کانزا و ئاو خاک و گیان و شەورۆژ و مانگ و هەواو هتد..... خواى گەورە ل چەندها ئایەت دەیهێنێتەوە بیرمان کە چیتر خۆمان بآ ئاگانەکەین و لە خەوى سپڵەیی و بآ وەفایی هەستین و دەفەرمووێت: (وجعلنا الارچ مهادا))ئەرزمانکردۆتە لانکەو بێشکەیەک ((والارض چعلناها للانام)) خواى گەورەى ئەرزى بۆتان گونجاندووە تاوەکو لەسەرى بژین.
کآ بە ئەرزى وت باسورانەوەت ئەوەند بێت؟ کآ پآ ى وت بابارستاییەکەت ئەوەندە بێت؟ کآ ئاگرى خستە ناو سکى ئەرز؟ کآ ژێر ئەرزى وا دروست کردووە وەکو (خەزێنەیەک) و هەموو بەش بەشى کردو (ئاوو نەوت و ئاگر و کانزا... تێکەڵاوى یەکتر نەبن؟ ئەى ئەگەر کێشى ئەرزى موگناتسیى زیاتر یان کەمتر بووایە چۆن رێمان دەکر؟ حەیف نیە ئەم نیعمەتانە لە خۆمان بشارینەوە؟ و لەبەرامبەردا سوپاسى خواى لەسەر نەکەین.
ئەى (وفى انفسکم افلا تبێرون) من و کۆى ئادەمیزاد سەیرێکى خۆمان بکەین غەرقى نیعمەتى خوداین!!!
ئەم جەستە ولاشەیە، ئەم چاوو گیانە، ئەم (ئەقڵە) سەر سوڕهێنەرە بەقەدە یەک دەنکە نیسکە، بیرکردنەوەت، بینینت، قسەکردنت، خواردنت، خەوتنت، هەناسەت، دروست بوونت،.... هتد، بژمێردرآ تەواو نابێ ئەم هەموو نیعمەتە شایەنى تۆیە ئەى ئەوکەسەى بۆى دروست کردوویت دەى کەوایە بۆچى روو لەخوداى گەورە ناکەیت و سەرى بۆکەچ ناکەیت و فرمێسک لەچاوەکانت ببارێنیت ؟
تۆچ رۆژێک و چ کاتێک بەخەیاڵتدا هاتووە سوپاسى ئەو هەموونیعمەتانەى خوداکەت بکەیت لەسەر لێدانى دڵ و هەناسە هەڵکێشان و هەناسەدانەوە و هاتووچۆکردن و هتد .... چەندآ دڵت لێ دەدات لەیەک خولەکدا (74) جار و(60) بکە یەک سەعات(4440) جار دێت لێ دەدات ئەى جاران(24) سەعاتى بکەیت (106560)لەیەک ڕۆژیک لێ دەدات !!! چەندآ هەستت بەم نیعمەتەگەورەیە کردووە، ئەگەر دەتەوێت هەستى پآ بکەیت سەیرى کەسآ بکە کە نەخۆشى دڵى هەیە؟!
ئەى هەموو لاشەت، ئەى بیرکردنەوەو بازرگانیەکەت ؟؟ ئەى ئەگەر تام و چێژى خواردنت نەمێنآ چیت لێ دێت؟ ئەى ئەگەر خەو لە چاوانت بتۆرآ؟ ئەى ئەگەر ئاوى خواردنەوەت تامى گۆڕاو سوێربێت؟ ئەى ئەگەر تووشى نەخۆشى لەبیرچوونەوە بوویت خاوەنى چیت؟
بەم بیرکردنەوە جوانانەت دەستى نزا بەرزبکەرەوەو بڵێ ( ربنا ماخلقت هژا باگلا سبحانک فقنا عژاب النار) خوایە گیان بەراستى ئەوەى دروستکردووە بآ هوودە نیەو پاکى و بێدەردى و گەورەیی هەربۆ تۆیە دورمان بخەیت لەئاگرى دۆزەخ .. کەواتە گەر کەسآ سوپاس گوزارنەبێ و عیبادەتى خوا نەکات کەسێکى داماوو سەرگەردان و سەرلێشێواوە بەهیچ شێوەیەک خۆشى لەژیانى رۆژانەى نابینێت.. وەبەردەوام کەسێکى دڵتوند و گوناهبار و زەلیل و سەرلێشێواوە سەرەنجام جێگە و مەنزڵى دۆزەخە .. خواى گەورە پەنامان بدات و لەریزى شوکرانە بژێران حسابمان بکات .
نوسینی حاجی کاروان بانگ خوازی دینی
http://www.bextewery.net